(گؤرستاني زيندووةکان) بةشي ٢

___________________________ kشەو كاتژمێر ٢ بەخەبەرهاتم ویستم بچم بؤ گەرماو، هاتمە دەرەوەو بەرەو گەرماوەكەی كۆتایی ڕاڕەوەكە ڕۆیشتم، بەڵام تانزیكتر دەبوومەوە گوێم لەدەنگی كەسێك دەبوو گۆرانی دەووت و ئاوی دەكرد بەخۆیدا، هەڵمی ئاوە گەرمەكە ڕاڕەوەكەی پڕكردبوو، بەڵام تا نزیكتر بوومەوە پلە بە پلە دیار نەدەما، وتم ئەکید دایکم خۆی ئەشوات یا شتێ بە فشقیات قسەم کردو وتم دایە تۆ پێت نەوتم لەگەرماو گۆرانی مەڵێ نازانم ئەمە چیە خۆتۆ كەمتەرخەمیو نەكردووە و دەنگیشت زۆر خۆشە .. بەڵام هـیچ دەنگێک یا وەڵامێکم لێ نەبیست .. هـەندێ نزیکتر بوومەوە لە گەرماوەکەو دوای وەستانێکی زۆر، وتم دایە دەی خێرا گەرماوەکە زەڕوڕیە بەڵام دەنگێک لە پشتەوە هـات و ئاوڕمدایەوە سەیرم کرد و توشی شۆک بووم !! .. بینیم دایکمە کە لە ژوورەکەی هـاتۆتە دەرێ و چاوی هـەڵگڵۆفێ و ئەڵێ چی ئەکەیت لێرە !؟ لەگەڵ کێ قسە ئەکەیت !! من ئەونەی تر پەشۆکام و نەم توانی قسە بکەم دواتر تۆزێ هـۆشم هـێنایەوە بەر خۆم وتم ئئئاااا هـیچ بەس گۆرانێم ئەوت لەبەر خۆمەوە .. وتێ هـێشتا گۆرانی ئەڵێت !؟ واللە نازانم بۆ بەم شەوە پێم وتم من ئەچمە گەرماو تۆش بچۆ بخەوە .. وتی ئیشەڵا باش ئەبیت .. دوای ئەوەی دایکم ڕۆی گەڕامەوە بۆ ڕاڕەوەکە و لەسەر ئەژنۆ دانیشتم و بیرم کردەوە بێجگە من و دایکم کەس لەم ماڵەیا نیە !! کێیە وا بە دەنگێکی نزیک لەدایکم گۆرانی ئەچڕێ!! … ئەم شتە شتێکی ئاسایی بەسەرم دا دێ؟! بۆ خودایە!؟ بڕیارم یا بچم و ببینم کێی لێیە وە گومان بە یەقین لەناوبەرم.. دەرگاکەم کردەوەو چوومە ژوورەوە … بەڵام ! گەرماوەکە چۆڵ بوو بەتەواوەتی وە هـیچ دڵۆپە ئاوێ لەسەر زەوی یا بانیۆکە نەبوو!! لێرە پەشۆکام وتم شتێکم بەسەر یەت چومە ژوورەوەو دەمو چاوم شۆرد و سەیری ئاوێنەکەم کرد بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێ بۆ ئەوەی لەمن ڕووی دا .. وتم ئەچم ئەخەومەوە بەڵام یەکێک لە دوامەوە چرپاندی ! سوێند ئەخۆم چرپەیەک کرا لە گەرماوەکە!! بەڵام چرپەی یەک کەس نەبوو بەڵکو زیاتر بوو لە یەک کەس وەکو بڵێی لەسەر شتێ ڕێک کەوتبن کە بیکەن .. منیش بە هـێواشی ئاوڕێکم یایەوە بەڵام هـیچ شتێکی لێ نەبوو و دەنگەکە دووبارە ون بوو .. چومە دەرەوەی حەمامەکە کە هـێشتا هـەزار پرسیار لە مێشکما بوو کە جوابیان بەمەوە بەڵام جوابم دەست نەکەوت … گەڕامەوە جێگەکەم و دەستم کرد بە بیرکردنەوە بەڵام بەهـۆی زۆری بیرکردنەوە خەو منی بردەوە و خەوم لێ کەوت دووبارە هـەڵسامەوە و لەسەر ڕۆتینی ژیانم بەردەوام بووم ..بۆ شەوەکەی بڕیارم یا سەعات نۆی شەو بنووم بەڵام دواتر ترس و شۆک دەستی پێ کرد ……….. ماویةتيييي👇👇👇👇 ⚘لایک و کۆمێنت هاورئيانت تاگ بکەن تا بەشی ٣ دادەنێم ⚘❤❤😍

(گۆرستانی زیندوەکان)

گۆرستانی زیبندوەکان)😮😮
Bashy / 1
ھەموو جارێک شتێک ئەبیستین سەبارەت بەجن .. لائیرادی ڕاستەوخۆ ئەیبەستینەوە بەخەیاڵەوە .. لەبەر ئەوەی نامانەوێت بڕوا بکەین!
بەڵام ئەگەر تۆ بەو تەجروبەیا بڕۆیت باوەڕ ئەکەیت .. هـەرچۆنێک گوێت لە چیرۆک بێت یا خۆت چیرۆک دەربارەی جن بخوێنیتەوە بڕوا ناکەیت .. بڕوام پێبکەن جن لەدەوروبەرتانە وە لەهـەموو شوێنێک بوونی هـەیە ، ڕێم پێ بەن
چیرۆکەکەم باس بکەم :
.من عەلی’م .. تەمەنم ۲۰ ساڵە سەرەتای چیرۆکەکەم لە ڕۆژێکا بوو کە قسەم لەگەڵ دایکم ئەکرد (خوا لێ خۆش بێت) لە بارەی جنەوە و ئەیوت :
ئەی کوڕم جنەکان لەهـەموو شوێنێکنی ئەم جیهـانەن کە لێی ئەژین!
منیش سەیرێکم کرد بە چاوێکی گاڵتەئامێزەوە و بەشێوەیەکی پێکەنیناوی وتم : کێ وتی لەم جیهـانەیا جن بوونی هـەیە ..؟ من باوەڕ بە بوونیان ناکەم ئەصڵەن ئەوان نین …
وتی : بوونیان نیە کە هـەتا لە قورئانیشا باس کراون!؟ کە ئەوان لەهـەموو ماڵێکیش هـەن و باش و خراپ و بەهـێز و لاوازیشیان هـەیە .. پێم وت باشە ئێمە نایانبینین، چۆن باوەڕ بکەین کە ئەوان هـەن ؟! دایکم وتی: ئەوان ئەمانبینن بەس ئێمە ئەوان نابینین بەڵام جاری وایە ئێمە ئەتوانین هـەستیان پێبکەین.! دانیشتم دەستم کرد بە قسە لەبارەیانەوە، ئەو کات کە من تەنهـا ١٦ ساڵ بووم ..
ڕۆژێکی تر لە ڕۆژان بڕیارم یا ڕوبەڕوی دایکم بوەستمەوە بە چیرۆکێکی جن .. دەستم بە قسەکردن کردو وتم : دایە جن شتێکی ڕاستیە؟؟ وتی بەڵێ ڕاستە و ئەشمان بینین .. من هـەموو جارێ بە دوعایەک خۆم ئەپارێزم کە ئەمەیە ( اعوذ بالله من الخبث والخبائث ) و دایمەن ئەیڵێمەوە کە دواتر ناتوانن هـیچت لێ بکەن .. گوێم پێ نەیا وەکو جارەکانی تر، قسانێکی زۆر پوچ بوون بۆ من
چوومە گەرماو بۆ ئەوەی دوشێک بکەم .. بەڵام گوێم لە دایکم بوو ئەیوت کوڕم لە گەرماو گۆرانی مەڵێ خوا بتپارێزێت تۆ ئازاریان ئەیەی لە ماڵی خۆیانا .. گرنگیم بە قسەکانی نەدا گورانیم ئەوتو دڵ خۆش بووم
دەرچووم لە گەرماو و دایکم وتی ئەی عەلی تۆ ئەو هـەموو کاتە وا ئەزانی چی ئەکەیت!! .. وتم موبایلەکەم بردبوو مۆبایل بۆ !؟ تۆ دانیشتویتو عەزێتیان ئەکەیت لە ماڵی خۆیانا …. قسەکانیم پێ بڕیو وتم : ئەوان مردون ئەصڵەن .. دایکم قسەكەمی پێ بڕیم و ووتی عەلی ئەمانە جنن خۆو ئەزانی جن یانی چی ئەوان گەرماوەكە بەس نیە بۆیان تاكو لێی بمێننەوە بەڵكو لە ماڵەكەماندا نیشتەجێن .. دانیشتم قسەمان کرد و وەک هـەمیشە من گوێم بە قسەکانی نەیا و چوومە ژوورەکەم و خەوتم
——————————
⚘لایک و کۆمێنت بکەن بەشی ٢ دادەنيم⚘
#

Uh